١٩ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:٥٥
Source: Mehrnews
بۆچی کوردی سووریا متمانەی بە ڕێککەوتنی کۆبانی و شەرع نییە؟

هاوکات لەگەڵ چوونی هێزە ئەمنیە ناوخۆییەکانی حکومەتی سووریا بۆ حەسەکە و قامیشلۆ بە پێی چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٣٠ جوون لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە نێوان ئاسایش و نیگەرانی قووڵ بەرز و نزم دەبێتەوە.

 هاوکات لەگەڵ چوونی هێزە ئەمنیە ناوخۆییەکانی حکومەتی سووریا بۆ حەسەکە و قامیشلۆ بە پێی چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٣٠ جوون لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە نێوان ئاسایش و نیگەرانی قووڵ بەرز و نزم دەبێتەوە؛ کورد پێی خۆشە ئاگربڕەکە سەقامگیر بێت بەڵام هاوکات نیسبەت بە ناڕوونی بەندەکانی رێککەوتنەکە، پێشینەی توندوتیژی لە دیکەی ناوچەکانی سووریا و نەبوونی دەستەبەرکاری بۆ دەستوور ڕەشبینن.

بوونی هێزی دەوڵەتی لە حەسەکە و قامیشلۆ لەگەڵ پێشوازی سنووردار لە هەندێک گەڕەکی عەرەب نشین هاوکات بووە. لە گەڕەکە کوردنشینەکان نە پێشوازی بەربڵاوی دەبینرێت نە دژایەتی ئاشکرا.

سەرەڕای هەموو لێکدانەوەکان، زۆربەی کوردەکان هیوا دەردەبڕن کە ئەو ڕێککەوتنە سەقامگیر بمێنێتەوە و ناوچەکە لە پێکدادانی سەربازی پارێزراو بێت.

نەزدەر محەمەد، ٤٣ ساڵان لە دانیشتووانی حەسەکە، دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە هەستی دڵنیایی دروست کردووە؛ بەتایبەتی لە ئەو بارەوە کە دەبێتە لەمپەر لەسەر ڕێگای کوشتوبڕ دروست دەکات. بەم حاڵەوە، ناوبراو جەخت دەکات کە ئەو دڵنیاییە تەواو نییە و وەکوو ڕێککەوتنە پێشووەکان لەوانەیە هەڵبوەشێتەوە.

عەبدولباست سەیدا، سیاسەتوان و مامۆستای زانکۆش، نیگەرانیەکان سەبارەت بە ئەگەری بەلاڕێ بردنەکان، هەڵسوکەوتی تاکەیی کۆنترۆڵ نەکراو و نەتوانینی دیمەشق بۆ کۆنترۆڵی هێزەکانی بە ڕەوا دەزانێت. بە بڕوای ناوبراو متمانە بو توانی ئەو هێزانە بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری تەواو قایم نییە و ترسی دژایەتی و چەن ڕایی لە شرۆڤەی بەندەکانی ڕێککەوتنەکە هەیە.

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و ئاسایش ڕایانگەیاندووە کە ڕاسپاردەی هێزە حکومیەکان کاتییە و دوای ئەنجامی ئەرکی تایبەت کۆتایی دێت. بەڵام لێدوانی بەرپرسانی دیمەشق لە ئەگەری بوونی بەردەوامیان باس دەکات.

لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە لە بنکەی پۆلیسی هاتوچۆ نزیک لە گۆڕەپانی سیناریۆ جێگیر بوون و قامیشلۆش لە چوارگۆشەی ئەمنیەتی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەو شارە ئامادەن.

لە ئاستی سیاسیدا، سەرەڕای بوونی ڕەخنەکانی ڕابردوو لە کردەوەی ئەو هێزە کوردیە، ئێستا بەشێکی بەرچاو لە کوردەکان ئەو هێزانە بە تەنیا بژاردەی کردەیی بۆ پارێزوانی لە شارە کوردنشینەکان و دەستەبەرکاری مافی سیاسی و فەرهەنگی خۆیان لە چوارچێوەی سووریای یەکگرتوو دەزانن.

بەم حاڵەوە ڕەخنەکان لە هەسەدە، بەتایبەتی دوای کشانەوە لە ناوچەگەلێک وەکوو دێرحافر، مەسکەنە، تەبەق، ڕەققە و دێرەزوور زیادی کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha